دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاند، ڕژێمی ئێران لە ئێستادا داوای ئاگربەستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
ترەمپ لە هەژماری خۆی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی نوێی ئێران کەسێکی زیرەکتر و کەمتر توندڕەوە بەراورد بە سەرۆکەکانی پێشووی وڵاتەکەی.
سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە وەڵامی داواکارییەکەی ئێران مەرجێکی یەکلاکەرەوەی دانا و ڕایگەیاند، تا کاتێک گەرووی هورمز بە تەواوی نەکرێتەوە و ئازاد نەبێت، هیچ گفتوگۆیەک بۆ ئاگربەست ناکەن.
ترەمپ جەختی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان تا ئازادکردنی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە بەردەوام دەبێت.
ترەمپ پەیامێکی ڕاشکاوانەی بۆ تاران ناردووە و دووپاتی کردووەتەوە، کە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین لە فشارە سەربازییەکان کەم بکەنەوە. بۆ واشنتۆن، ئازادکردنی گەرووی هورمز مەرجی سەرەکییە بۆ تاوتوێکردنی هەر ڕێککەوتنێک کە پەیوەست بێت بە ڕاگرتنی شەڕ و هێرشەکان.
