spot_imgspot_img

“دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین و گەرووی هورمزیش ناکرێتەوە”

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکرێت و گەرووی هورمزیش ناکرێتەوە.

عەلی نیکزاد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بەشداری لە خۆپیشاندانه‌که‌ی پارێزگای مەرکەزی ئێران دژی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل کرد.

له‌ لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، نیکزاد وتی: “تاران تا تۆڵەی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران، نەکاتەوە کە لە هێرشێکی ئەمریکا-ئیسرائیلدا گیانی لەدەستدا، واز لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئه‌مریکا ناهێنێت”.

وتیشی: کوشتنی خامنەیی “قورسترین پیلانگێڕی بوو دژی ئێران ئەنجامیان دا، بەڵام هەرگیز ناگەنە ئامانجە ناپاکه‌کانیان”.

سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌کانی ترەمپ له‌ باره‌ی دانوستان لەگەڵ ئێران و کردنەوەی گەرووی هورمز نیکزاد ڕایگه‌یاند: “گەرووی هورمز هەرگیز ناکرێتەوە، هیچ دانوستانێک نەکراوە و ناکرێت”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە