بە مەبەستی ڕەوانەکردنی نهوتی عێراق بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان لە ڕێگەی سووریاوە، ١٧٦ تانکەری نەوت لە عێراقەوە بەڕێ کەوتن و لە دەروازەی سنووری تەنەفەوە چوونە سووریاوە.
تانکەرهكان نهوتهكهیان گواستهوه بۆ تێرمیناڵی نەوتی بانیاس لە کەناراوەکانی سووریا و لهوێ دەخرێنە کەشتییەكانهوه بهمهبهستی گواستنهوهی نهوتهكه لە ڕێگەی دەریاوە.
سەفوان شێخ ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندیە دامەزراوەییەکانی کۆمپانیای نەوتی سووریا ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی ١٧٦ تانکەرهكه لە ڕێگەی دەروازەی سنووری تەنەفەوە چووەتە ناو وڵاتەکە و بەرەو تێرمیناڵی نەوتی بانیاس بەڕێوەیە.


