spot_imgspot_img

سەرۆك وەزیرانی هەرێم و جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 3/31، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دیلان یەشیلکۆژ، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا ، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەیان شەرمەزار کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرانبەر گرژی و شەر و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی.

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا ، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە. بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش .

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان شانشینی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان لە بواری ئەمنی و گەشەپێدانی ئابووری دەربڕی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە