دابەشكردنی نەوتی سپی، كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بە نرخی پاڵپشتی كراو بۆ هەرێم دابین كراوە لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و سەرچاوەیەك دەڵێت: دەچێتە مەڵبەندی 5ی ناوشار.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نەوتی سپی لە بەغداوە گەیشتووە و ئەم دوو ڕۆژە دابەشكردنی دەستپێدەكەن لەناو شار.
ڕاشیگەیاند، دابەشكردن دەچێتە مەڵبەندی 5 لە سنووری گەڕەكەكانی كوردسات و زەرگەتە و كانی سپیكە و بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ماڵێك بڕی 100 لیتری بە 31 هەزار دینار پێ دەدریچت.
