ڕۆژنامەنووسیکی بیانی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە بەغدا رفێنرا.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، كچە رۆژنامەنووسێكی بیانی لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لە بەغدا رفێنرا.
دەشڵێت: ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شێلی کیتلسۆن لە بەغدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێنراوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لە تۆمەتبارانی ڕفاندنی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیركراوە.
راشیگەیاند، هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ ئازادكردنی ڕۆژنامەنووسەكە و دەستگیركردنی ڕفێنەرەكان.
