وەزیرێكی كورد لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كەمبوونەوەی داهاتی نانەوتی کوردستان رێگرنابێت لە خەرجكردنی مووچەی مانگی سێ و دەشڵێت: له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی قسەم كرد و هیچ مەترسییەك بۆ مووچە لەئارادا نییە.
هه‌ڵۆ عه‌سكه‌ری، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق بۆ (كوردسات نیوز) ڕایگەیاند، لەگه‌ڵ ته‌یف سامین وه‌زیری دارایی عیراق له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی سێی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گفتوگۆم كرد و دڵنیایی دا هیچ مه‌ترسیه‌ك بۆ مووچه له‌ئارادا نییه.
وتیشی، “وەزارەتی دارایی عێراق هیچ مەترسییەک نابینێت لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بۆ خەرجکردنی چاوەڕوانی گەیشتنی راپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەزیری دارایی عێراق بەرچاو روونی هەیە، کە بەهۆی ئەم رەوشەوە داهاتی نانەوتی لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش کەمیکردوە، ئەمە نابێتە بەربەست و رێگری لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم.
