spot_imgspot_img

ترەمپ: بەم زووانە جەنگ لەگەڵ ئێران كۆتایی دێت

سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەم زووانە جەنگ لەگەڵ ئێران كۆتایی دێت و دەشڵێت: وڵاتانی ئەوروپا یان لە ئێمە وزە بكڕن یان خۆیان بچن گەرووی هورمز بكەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكدا ڕایگەیاندن جەنگی ئێران بەزوویی کۆتایی دێت و وڵاتانی دیکە دەتوانن خۆیان گەرووی هورمز بکەنەوە و وتیشی، “پێم وایە بەم نزیکانە شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت”.

وتیشی، “بیر لە پرسی کۆگای یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ناکەمەوە، چونكە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران لە شوێنێكی زۆر قوڵدایە و دەرناهێندرێت”.

ڕاشیگەیاند، ئێرانمان بەتەواوەتی وێران کرد، بەڵام هێشتا کاری زیاترمان ماوە بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانیان ڕابگرین. تاکە ئەرکی من دڵنیابوون بوونە لەوەی ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت.

دەشڵێت: ئێستا ئێرانمان لە توانا ئەتۆمییەکانی بێبەش کرد، ڕژێممان گۆڕیوە و ئێستا مامەڵە لەگەڵ گروپێکی عەقڵانیتر دەکەین.

وتیشی، “کاتێک ئێمە دەڕۆین گەرووی هورمز بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێتەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە