spot_imgspot_img

قوباد تاڵەبانی: خوێندکاران نیگەرانن لە دوای خوێندن هەلی کاریان دەست نەکەوێت

قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، زانکۆکان و پەیمانگاکان و نوێنەرانی کۆمپانیاکان لەسەر نەخشەڕێگەیەک رێککەوتن کە لەمەودوا زانکۆ و پەیمانگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت، هێزی کاری شارەزا و راهێنراو بۆ کەرتی تایبەت ئامادە دەکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئێمە لە هەرێمی کوردستان نەبوونی هەماهەنگییە لەنێوان زانکۆ و پەیمانگاکان و بازاڕی کاردا.

دەشڵێت: بەهۆی ئەم ناهەماهەنگییەوە کۆمپانیاکان و خاوەنکارەکانی کەرتی تایبەت بە ئاسانی هێزی کاری شارەزای ناوخۆییان دەست ناکەوێت و ناچارن پشت بەهێزی کاری بیانی ببەستن و لە هەمان کاتیشدا گەنجان و خوێندکارەکانیشمان هەمیشە نیگەرانن، کە لە دوای تەواوکردنی خوێندن هەلی کاریان دەست نەکەوێت. ماوەی چەند ساڵێکە کار دەکەین بۆ دروستکردنی ئەم هەماهەنگییە.

ڕاشیگەیاندووە، سوپاسی رێکخراوی MEED دەکەم کە هاوکارمان بووە و رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دروستکردنی تێگەیشتن لە نێوان زانکۆکان و کەرتی تایبەتدا و لە ئەنجامی ئەم هەوڵانەشدا ئەمڕۆ زانکۆکان و پەیمانگاکان و نوێنەرانی کۆمپانیاکان لەسەر نەخشەڕێگەیەک رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەمەودوا زانکۆ و پەیمانگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت، هێزی کاری شارەزا و راهێنراو بۆ کەرتی تایبەت ئامادە دەکەن و بەمەش هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجەکانمان دەستەبەر دەبێت و کۆمپانیاکانیش ناچار نابن پشت بە هێزی کاری بیانی ببەستن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە