spot_imgspot_img

سودانی بۆ دەوام بڕیاریدا و بێ‌ دەنگەی لە مووچە كرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لەپێناو سەیركردنی یاری نێوان (عێراق-بۆلیڤیا) سبه‌ی كاتژمێرێك ده‌وام كه‌مد بكاتەوە، بەڵام هیچ بڕیارێكی دەربارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەرنەكرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی حکومەت سبەی چوار شەممە لە کاتژمێر 9:00″ـەوە دەستپێبکات، لەبری کاتژمێر 8:00، بۆ ئەوەی بتوانن سەیری یاریی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بکەن.

یاريیه‌كه‌ کاتژمێر 6:00ی بەیانی بەکاتی بەغدا بەڕێوەدەچێت.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی پاداشت بکرێن لە کاتی بەدەستهێنانی سەرکەوتن بۆ کۆتایییەکانی جامی جیهانی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەدرا، لەكاتێكدا ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی مانگی ئادارە و مووچەخۆران چاوەڕێی مووچەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە