سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێت

 

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی بەشەخۆراکی ئەمساڵ دەست پێ بکات و لە سبەینێوە ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان بۆ ئەو مەبەستە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

​دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، ئەمڕۆ سێ شەممە ٣١ی ئادار، ڕایگەیاند: “بەمنزیکانە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی بەشەخۆراکی ساڵی ٢٠٢٦ و بۆ ئەم مەبەستەش بریکارەکان ئاگادار کراونەتەوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، کە بریکارەکانی خۆراک دەتوانن لە سبەی چوار شەممەوە سەردانی “بانکی جنوب ئیسلامی” بکەن، بە مەبەستی خستنە سەرەو و بارگاوی کردنی ڤیزە کارتەکانیان بە پارەی پێویست.

​سەبارەت بە بڕی تێچووەکەش، دلێر عەبدولواحید ڕوونی کردەوە، کە ڕێژەی ئەو پارەیەی دەخرێتە سەر ڤیزە کارتەکان، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت و هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.

​ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە سبەی 1ی نیسانە و دەچینە مانگی چوارەمەوە، بەڵام حکومەتی عێراق تا ئێستا تەنیا یەک سەبەتەی بەشەخۆراکی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە