spot_imgspot_img

نرخی سووتەمەنی لە ئیمارت لەنێوان ٣٠ بۆ ٧٠ لە سەدا بەرزدەبێتەوە

میدیای ئیمارات بڵاویان کردەوە کە لە مانگی نیسانی داھاتووەوە، نرخەکانی سووتەمەنی لەو وڵاتە، لەنێوان ٣٠ بۆ ٧٠ لە سەدا بەرزدەبنەوە.

ڕۆژنامەی “بەیان”ی ئیماراتی بڵاویکردەوە لە مانگی نیسانەوە، نرخی یەک لیتر بەنزینی جۆری سوپەری “٩٨” بەڕێژەی ٣٠ لەسەدا بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ٣.٣٩ درھم (٠،٩٢ دۆلار).

باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە مانگی نیساندا، لیترێک بەنزینی تایبەتی جۆری “٩٥” بەڕێژەی ٣٢ لە سەدا بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ٢،٤٠ درھم (٠،٦٥ دۆلار).

ھەروەھا ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەر لە مانگی داھاتوودا، نرخی یەک لیتر بەنزینی “ئەی پڵەسی ٩١” بەڕێژەی ٣٣ لە سەدا بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ٣،٢٠ درھم (٠،٨٧ دۆلار).

ڕاشیگەیاندووە کە ھەر لە مانگی نیساندا، نرخی یەک لیتر دیزڵ بەڕێژەی ٧٠ لە سەدا بەرزدەبێتەوە و دەگاتە ٤،٦٩ درھم (١،٢٨ دۆلار).

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی ئیمارات، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە