spot_imgspot_img

مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمریكا بە تەلەفۆن قسەیان كرد

 

سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریكا باسمان لە هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیرۆریستییەکان كرد، کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس رایت، وەزیری وزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە تایبەتی دۆخی وزە کرد.

دەشڵێت: بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگاند.

مەسرور بارزانی لە سەكۆی “ئێكس” نوسویەتی: جەختمان لە پێویستیی بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی کردەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووریی لە هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیرۆریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت، بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و نەوت هەناردە بکرێت.

ئاشكراشی كردووە، “جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرایەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە