spot_imgspot_img

سودانی بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا

 

سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مانگی 3ی هەرێمیان دا بە چاوپۆشی كردن لە ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ.

بەهۆی شەڕی ئەمریكا و ئیسڕائیل لە دژی ئێران، هاتووچۆی فڕۆكەوانی و دەروازە سنوورییەكان و بازرگانی ڕاگیراوە و هاوكات بەهۆی پشووەوە داهاتی فەرمانگەكانیش كەمی كردووە، بەمەش حكومەتی هەرێم دەڵێت: ناتوانن 120 ملیار دینار بۆ مووچە ئامادجە بكەن بۆ عێراق.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بۆ ڕووداو رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران قسەم كردووە و پێی وتم، كە ئەگەر ئەم مانگە هەرێم 120 ملیارەكەش نەنێرێت كێشە نابێت و مووچەی مانگی 3 خەرج دەكەین.

دەشڵێت: لەگەڵ تەیف سامی قسەم کردووە، کە هەرێم ١٢٠ ملیارەکەی نیە بینێرێت، تەیف سامی پێی وتم: کێشەمان نابێ و هەفتەی داهاتوو مووچەی هەرێم دەنێرم.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە