spot_imgspot_img

نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەدۆغانەوە پێگەیشت

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/3/30 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت.

بةثيَى رِاطةيةنراوى سةرؤكايةتى هةريَم، لە پەیوەندییەکەدا، ئەردۆغان هاوسۆزیی خۆی بۆ بەڕێزیان و خانەوادەی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەربڕی کە لە هێرشەکانی ئەم دوایییەی سەر هەرێمی کوردستاندا شەهید و بریندار بوون، هه‌روه‌ها به‌ توندی ئەو هێرشە درۆنییەی سەرکۆنە کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.

ئه‌ردۆغان دووپاتی کردەوە، کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە لە ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و هەمیشە پشتگيرى له‌ ئاسایش و پاراستنى سه‌قامگيرى له‌ ناوچەکە دەکات.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی ئەردۆغان و هەڵوێستى دۆستانەی تورکیای بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها دووپاتی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ فاكته‌رى ئارامى ده‌بێت و هه‌رگيز نابێتە بەشێک لە جەنگ و گرژییەکان.

دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانی بەسەر ناوچەکە و جیهانەوە، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ بوو؛ تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌وڵه‌ ديپلۆماسييه‌كان بۆ ڕاوه‌ستاندنى جه‌نگ و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان كرده‌وه‌.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە