spot_imgspot_img

هاتووچۆی سلێمانی مۆڵەتی مانگێك بۆ پێدانی تابلۆ دیاری دەكات

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی مۆڵەتی 30 رۆژ دەدات بەو كەسانەی داوای ژمارەی دڵخوازی خۆیان كردووە بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان، بەڵام تائێستا سەردانیان نەكردوون بۆ پێدانی رسوومانی تابلۆكە.

هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،” ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەكەین كە ژمارەی دڵخوازیان داواكردووە بەپێی ڕێنمایی ژمارە (2ی ساڵی ٢٠٢٢) ی وەزارەتی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بەڵام تا ئێستا سەردانیان نەكردووین بەمەبەستی پێدانی رسووماتی تابلۆكە بە بڕی (2.000.000 دوو ملیۆن دینار) پێویستە لەماوەی (30) رۆژ لەڕێكەوتی 15ی ئادار بۆ 14ی نیسانی 2026 سەردانی بەشی (IT) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بكەن بەمەبەستی پێدانی رسوماتی تابلۆكە بە پێچەوانەوە دەخرێتەوە ناو سیستەم و دەفرۆشرێت بە هاوڵاتییان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییانەش ئاگادار كراونەتەوە كە ژمارەی دڵخوازیان كڕیوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە پێی ڕێنمایی ژمارە (٢ی ساڵی 2022) ی وەزارەتی ناوخۆ بەڵام تا ئێستا نەیانخستۆتە سەر ئۆتۆمبێلەكانیان، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژدا لە 15ی ئادار بۆ 14ی نیسانی 2026 سەردانی بەشی (IT) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بكەن بەمەبەستی ووردبینی كردنی مامەڵەكانیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە