spot_imgspot_img

پرۆسەی زیاکردنی منداڵ بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستیپێکرد

مژدەیەک بۆ هاووڵاتییان؛ پرۆسەی زیاکردنی منداڵ بۆ فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستی پێکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش ماوەیەک لە ڕاوەستانی بەهۆی نوێکردنەوەی سیستەمەکەوە، پرۆسەی تۆمارکردنی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستی پێکردووەتەوە و لە قۆناغی یەکەمدا دوو پارێزگا دەگرێتەوە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا پرۆسەی تۆمارکردنی منداڵانی تازە لەدایکبوو لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە دەستی پێکردووە. لە ماوەیەکی نزیکیشدا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەبنە بەشێک لەو پرۆسەیە و هاووڵاتییان دەتوانن منداڵەکانیان بۆ سەر فۆرمی خۆراک زیاد بکەن.

بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەش کرد کە سیستەمی ئەلیکترۆنیی خۆراک چەند قۆناغێک لەخۆ دەگرێت. پاش تەواوبوونی قۆناغی تۆمارکردنی منداڵان، قۆناغی دووەم دەست پێ دەکات کە تێیدا هاووڵاتییان دەتوانن مامەڵەی گواستنەوەی بەشەخۆراک بۆ ئەو شوێنانەی دەیانەوێت بە شێوەیەکی ئاسانتر ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە دابەشکردنی ماددە خۆراکییە مانگانەکان، نەوزاد شێخ کامیل دڵنیایی دایە هاووڵاتییان و جەختی کردەوە:

“دابەشکردنی بەشەخۆراک بەبێ هیچ گرفتێک بەردەوامە. هەموو ماددە پێویستەکان لە کۆگاکاندا ئامادەن و مانگانە لە کاتی خۆیدا لە ڕێگەی بریکارەکانەوە دەگەنە دەستی هاووڵاتییان.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە