بە هۆی هێرشی میلیشیا شیعەکانەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، عێراق فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەنتۆنۆڤی لە کۆی ئەو شەش فڕۆکەیە لەدەستدا کە هەیەتی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، میلیشیا شیعەکان بە پاساوی بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، بەڵام مووشەکێک بەر فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری ئەنتۆنۆڤ کەوت کە لەسەر ڕێڕەوی فڕین وەستا بوو.
بە هۆی هێرشەکەوە زیان بەر فڕۆکەکە کەوتووە.
هێزی ئاسمانیی عێراق خاوەنی شەش فڕۆکەی جۆری ئەنتۆنۆڤە کە فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی تەکتیکین و هەندێکیان بۆ ئەرکی بۆردومانی زەمینییش بەکاردەهێنرێن.
ئەمەش دیمەنی ساتی هێرشی میلیشیاکانە بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا
