وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات رادەستی دارایی عێراق دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە: لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا کرا.
باسی لەوەشکردبوو، ئەمڕۆ دووشەممە، لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.
