ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 115 دۆلارە، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 100 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
داخستنی گەرووی هورمز و شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران، نرخی نەوتی لە 60 دۆلارەوە بۆ سەرو 100 دۆلار بەرزکردووەتەوە، ئەمەگەرچی ئێران ڕایگەیاندووە کە بەمەرج ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بە گەروی هورمزدا دەدەن، بەڵام ئەو کەشتیانەی ئەمریکاو ئیسرائیل خاوەندارێتیان دەکەن بەهیچ جۆرێک ناتوانن لە گەروەکە تێپەڕن لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە ئامانج دەگیرێن.
