spot_imgspot_img

دۆناڵد ترەمپ: دەتوانین زۆر بە ئاسانی دەست بەسەر دوورگەی خارکدا بگرین

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران هیچ بەرگریەکی نەماوە و دەتوانن زۆر بە ئاسانی دەست بەسەر دوورگەی خارکدا بگرن، دەشڵێت، 13 هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ​فینانشاڵ تایمزی ڕاگەیاندووە: ​بڕوا ناکەم ئێرانییەکان هیچ بەرگرییەکیان هەبێت، دەتوانین زۆر بە ئاسانی دەست بەسەر دوورگەی خارکدا بگرین.

ئەوەشی وتووە: ​گفتوگۆکان لە ڕێگەی نێردراوە پاکستانییەکانەوە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن و دەکرێت زۆر بە خێرایی ڕێککەوتنێک (سەودایەک) واژۆ بکرێت.

باسی لەوەشکردووە، تاوتوێی بژاردەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ناو خاکی ئێران دەکەن بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 450 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو.

“​ڕەنگە دەست بەسەر دوورگەی خارکدا بگرین و ڕەنگە نەشیکەین، ئەمەش بەو مانایەیە کە ناچار دەبین بۆ ماوەیەک لەوێ بمێنینەوە”، ترەمپ وای وتووە.

دەشڵێت: 13 هەزار ئامانجمان لە ناو خاکی ئێراندا بۆردومان کردووە و نزیکەی سێ هەزار ئامانجی دیکەشمان ماوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە