spot_imgspot_img

ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە هاووڵاتییانی لە عێراق: “دەستبەجێ وڵات جێبهێڵن”

ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە هاووڵاتییانی لە عێراق: “دەستبەجێ وڵات جێبهێڵن”.

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، ئەمڕۆ ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦، هۆشدارییەکی ئەمنیی نوێ و توندی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی ئەمریکی دەکات بەهۆی هەڕەشە جددییەکانی ئێران و میلیشیاکانی، دەستبەجێ خاکی عێراق جێبەجێ بهێڵن.

بەپێی هۆشدارییەکە، ئێران و میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بەو وڵاتە بەتەمان زانکۆ ئەمریکییەکان لە بەغدا، سلێمانی و دهۆک بکەنە ئامانج، لەگەڵ هەر شوێنێکی تر کە پەیوەندی بە ئەمریکاوە هەبێت. باڵیۆزخانە ئاماژەی بەوە کردووە کە میلیشیاکان هێرشی فراوانیان کردووەتە سەر ئامانجە ئەمریکییەکان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستانیش. هەروەها مەترسیی ڕفاندنی ئەمریکییەکان و هێرشی درۆن و مووشەک بۆ سەر فڕۆکەخانە و هۆتێلەکان بەردەوامە.

بەهۆی ئەوەی کایەی ئاسمانیی عێراق داخراوە و گەشتە بازرگانییەکان ڕاگیراون، باڵیۆزخانە داوا لە هاووڵاتییانی دەکات تەنها لە ڕێگەی وشکانییەوە بەرەو وڵاتانی دراوسێ بڕۆن:

  • ئوردن: ڕێگەی وشکانی کراوەیە و لە ٣٠ی ئادارەوە پاسی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەی عەمان دەستپێدەکات. ئەمریکییەکان دەتوانن بە پاسپۆرتی ماوەبەسەرچووشەوە بچنە ناو ئوردن.

  • عەرەبستانی سعوودی: ڕێگەی وشکانی کراوەیە، بەڵام پێویستە پێشوەختە داوای ڤیزای ئەلیکترۆنی بکرێت.

  • تورکیا: گەشتە ئاسمانییەکان لەوێوە بەردەستن و ئەمریکییەکان دەتوانن ٩٠ ڕۆژ بێ ڤیزا بمێننەوە. هۆشداری دراوە کە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ئێران مەترسیدارن.

  • کوێت: گەشتی ئاسمانی لێ نییە بەهۆی مەترسیی مووشەک، بەڵام ڕێگەی وشکانی بۆ سعوودیە کراوەیە.

ڕێنماییە گرنگەکان بۆ ئەمریکییەکان:

١. دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن؛ مانەوەتان مەترسیی جدی لەسەر ژیانتان دروست دەکات.

٢. سەردانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانە مەکەن؛ بەهۆی مەترسیی مووشەک، مەچنە باڵیۆزخانە لە بەغدا یان کونسوڵخانە لە هەولێر.

٣. خزمەتگوزارییەکان ڕاگیراون: هەموو خزمەتگوزارییە قونسوڵییە ئاساییەکان و پێدانی ڤیزا وەستێنراون.

٤. پەیوەندی بکەن: لە کاتی فریاکەوتندا پەیوەندی بە ژمارەی ناوخۆیی 911 یان ئیمەیڵی [email protected] بکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئاسایشی هاووڵاتییانی ئەمریکی لەسەرووی هەموو کارەکانە بۆ سەرۆک ترەمپ و وەزیر ڕوبیۆ و وەزارەتی دەرەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە