قائمقامیەتی قەزای ڕانیە ئاگاداری نانەواخانەکان و سەموونخانەکان و کولێرەخانەکان دەکاتەوە نرخی
بەرز بکەنەوە یان کێشی گونکەکان کەم بکەنەوە لەو ڕێژەی بۆیان دیاریکراوە سزا دەدرێن.
بەپێی بڕیارەكەی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە، نانەواخانەکان پێویستە :
– ئەگەر ٨ نان بە هەزار دینار فرۆشرێت/ کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت لە ٩٠ بۆ ٩٥ گرام بێت.
– ئەگەر ٦ نان بە هەزار دینار فرۆشرێت/ کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت لە ١٣٠ بۆ ١٣٥ گرام بێت.
سەمونخانەکان پێویستە :
– ئەگەر ٨ سەموون بە هەزار دینار بفرۆشرێت/ کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت ١٠٠ گرام بێت
– ئەگەر ۱۰ سەموون بە هەزار دینار بفرۆشرێت/ کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت ۹۰ بۆ ۹٥ گرام بێت
کولێرەخانەکان پێویستە :
– ٦ کولێرەی سادە بە هەزار دینار بفرۆشرێت/ کێشی هەر ئەنگوتکێک دەبێت ۱۳٥ بۆ ۱٤۰ گرام بێت .
-کولێرە بەقیمە ١ دانە بە گۆشتی خۆماڵی ١٢٥٠
-کولێرە بەکونجی ٤ دانە بە ١٠٠٠ هەزار دینار
-کولێرە زەحفەران ٤ دانە بە ١٠٠٠ هەزار دینار
ڕاشیگەیاندووە، هەرکات بارودۆخی سوتەمەنی ئاسایی بوویەوە پێویستە پابەندی بڕیاری لیژنەکان بن ڕێژە و وەزنی ئەنگوتکەکان بگەرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
