spot_imgspot_img

لیستى مووچەى مانگى ئادارى هەرێم رەوانەى بەغدا کرا

 

وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێمى کوردستان لیستی مووچەى مانگی سێ و تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى دووى بۆ وەزارەتى دارایی عێراق نارد، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.

وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٩ ی ئازاری ٢٠٢٦) لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی دووشەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

ناردنى ئەم لیستانە لە چوارچێوەى ئەو مەرجانەدایە کە حکومەتى فیدراڵ بۆ خەرجکردنى مووچەى مانگانەى هەرێم داواى دەکات. جگە لە لیستى مووچە و تەرازووى پێداچوونەوە، بەغدا جەخت لەسەر ناردنى ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتى نانەوتى و راپۆرتى وەزارەتى نەوت لەبارەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێم دەکاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە