spot_imgspot_img

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێم لەسەر دەستپێکردنەوەی خوێندن کۆدەبێتەوە

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بۆ تاوتوێکردن و دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن کۆدەبێتەوە.

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند، کە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 8:00، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە دیاریکردنی چارەنووسی دەستپێکردنەوەی خوێندنە لە ناوەندە پەروەردەیی و زانستییەکاندا.

ئاماژەی بەوەکرد، کە وەک وەزارەت خواستیان لەسەر دەستپێکردنەوەی خوێندن هەیە.

وتی: “ئێمە بڕیارمانداوە دەست بە خوێندن بکەینەوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی و فەرمی لە دەسەڵاتی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستاندایە.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە