سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سودانی نەیتوانی پێش جەژن مووچەی خۆشیان و هەرێمیش بدات، بەڵام ئێستا دەست بە دابەشكردنی كراوە و پێكەوە دەدرێت.
شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، پەرلەمانتارانی ئێمە كاتێك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە قسەی ئەویان گواستنەوە، كە وتبوووی “هەوڵ دەدەین پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمیش بدەین”.
ڕاشیگەیاند، سودانی نە توانی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بدات و نە هەرێم، بەڵام وا ئێستا دەست بە دابەشكردنی مووچە كراوە.
دەشڵێت: پرسی مووچە خاڵێكی بنچینەییە و ئێستا لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراق مووچەی هەرێمیش خەرج دەكرێت.
