لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە ڕێكەوتی (19 بۆ 2026/3/29) لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری فێركاری 9,793 كەس سەردانیان كردووە و 1,783 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 687نەشتەرگەری فریاكەوتن و جۆراوجۆر و 35 قەستەرە ئەنجام دراوە و 96 برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و 58 برینداری جۆراوجۆر چارەسەركراون.
لەماوەی ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز لە نەخۆشخانەی شار 267 شووشتنەوەی گورچیلە و 925 هێلكاری دڵ و 884 سۆنار ئەنجام دراوە و هەروەها 16،250 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر كراوە و 2،968 تیشك گیراوە.
