کەرکووک؛ هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر چەند مووشەک و سەکۆیەکی ئامادەکراودا گرت.
هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کەرکووک، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا توانییان دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا بگرن کە بۆ هێرشکردن ئامادەکرابوون.
لە کەرکووک ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦، هێزەکانی پۆلیسی قەزای پردێ بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە گەڕەکی “یەکی حوزەیران” لە ناو شاری کەرکووک ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکان، لەم چالاکییەدا دەست بەسەر ژمارەیەک مووشەک و سەکۆی هاویشتنی مووشەکدا گیراوە. سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو مووشەکانە بە تەواوی ئامادەکرابوون بۆ هەڵدان و پێکانی چەند ئامانجێکی دیاریکراو، بەڵام پێش جێبەجێکردنی پلانەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پووچەڵکرانەوە.
تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان وردەکاری زیاتریان لەسەر ناسنامەی ئەو لایەنەی مووشەکەکانی ئامادەکردووە و ئاراستەی هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.
موشه‌كه‌كان له گه‌ڕه‌كی حوزه‌یران له باشوری شاره‌كه دۆزرانه‌وه، پێنج دانە بون و له‌نێو گوێنێییه‌كدا دانرابون، له‌گه‌ڵ دوو سه‌كۆی موشه‌ك، پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن به‌شی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی فرقه‌ی 11ی سوپای عیراق و هه‌واڵگرییەوە ئه‌نجامدرا.


