لیندسی گراهام بۆ ڕەوەندی کوردی: لۆبی بۆ پڕۆژە یاسای پاراستنی کورد بکەن

لیندسی گراهام سێناتۆری ئەمریکا، داوا لە ڕەوەندی کوردی دەکات لۆبی بۆ پڕۆژە یاسای پاراستنی کورد بکەن و  ئەندامانی دیکەی کۆنگرێس و سێناتۆرەکان ئاشنا بکەین بەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەی دەنگی پێویست بهێنێت.

لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری ئەمریکا، دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ رەوەندی کورد لە ئەمریکا رێکخست و تیایدا باسی لە پڕۆژە یاسای نوێی پاراستنی کورد و داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و نەتەوەی کورد کرد و بەڕێزەوە باسی لە رۆڵی قارەمانانەی هێزە کوردییەکان کرد لە تێکشکاندنی داعــش.

ئاماژەی بەوەشکرد، کورد یەکەم هێز بوو دڵسۆزانە هاتە مەیدان و بە قوربانییەکانیان بوونە هۆی ئەوەی کەمترین سەربازی ئەمریکی گیان لەدەستبدەن.

وتیشی: پڕۆژە یاسا نوێیەکەی لە کۆنگرێس، دەبێتە گەرەنتییەکی یاسایی بۆ پاراستنی کورد و رێگریکردن لە هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی و وەستانەوە لە دژی هەڕەشەکان.

لیندسی گراهام رایگەیاند:ئەرکی کوردانی نیشتەجێی ئەمریکایە کە لۆبی بۆ ئەم یاسایە بکەن و ئەندامانی دیکەی کۆنگرێس و سێناتۆرەکان ئاشنا بکەین بەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەی دەنگی پێویست بهێنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە