spot_imgspot_img

وادەی دابەشکردنی غاز ڕاگەیەندرا

هەڵەبجە؛ سبەینێ غازی ماڵان دابەش دەکرێت و چەند ڕێنماییەک بۆ هاوڵاتیان بڵاوکرایەوە.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە (لیژنەی سووتەمەنی) ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی دانیشتووانی پارێزگاکە کرد، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی دابەشکردنی غازی شل.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٦، کاتژمێر ٨:٠٠ی سەرلەبەیانی، پڕۆسەی دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی بریکارەکانەوە دەستپێبکات. بەپێی ئاگادارییەکە، دابەشکردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

  • شێوازی دابەشکردن: بریکارەکانی غاز ناوی بریکارەکانی خۆراکیان لایە و بەپێی ئەو لیستە غازەکە دەگاتە دەستی هاوڵاتیان.

  • بڕی غاز: هەر خێزانێک تەنها مافی وەرگرتنی یەک بتڵ غازی هەیە.

  • بەڵگەنامە پێویستەکان: پێویستە هاوڵاتی لە کاتی وەرگرتنی غازدا فۆڕمی خۆراک یان کارتی نیشتیمانی پێبێت، بە پێچەوانەوە بێبەش دەبێت.

لیژنەی سووتەمەنی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک غاز لە ناو کارگەکانی غازدا بە هاوڵاتیان نادرێت، بۆیە داوا دەکەن کەس سەردانی کارگەکان نەکات بۆ ئەوەی جەنجاڵی دروست نەبێت و پڕۆسەکە بە ڕێکوپێکی بەڕێوەبچێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە