لە وەڵامی بۆردومانکردنی زانکۆکانی ئێراندا، سوپای پاسداران هەڕەشەی بۆردومانکردنی زانکۆ ئەمریکییەکان دەکات ئەگەر هاتوو واشنتۆن هێرشکردنە سەر زانکۆکانی ئێران ئیدانە نەکات.
سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی زانکۆ ئەمریکییەکانی کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەویش وەک کاردانەوەیەک بۆئەو بۆردومانانەی کرانە سەر دوو زانکۆی ئێران.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند ئەگەر حکومەتی ئەمریکا دەیەوێت لەم قۆناغەدا هێرشەکان زانکۆکانی لە ناوچەکەدا نەگرێتەوە، ئەو دەبێت تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی دووشەممە بۆردومانکردنی زانکۆکانی ئێران ئیدانە بکات.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت لە داهاتووشدا زانکۆکانی نەکرێنە ئامانج، ئەوا دەبێت هێزە هاوپەیمانە دڕندەکانی (کە مەبەست لێی ئیسرائیلە) زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوەی ئێران بۆردومان نەکەن.
