spot_imgspot_img

هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی سێ ئاشکرا کرا

سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەم مانگەدا تەنها بەهۆکاری کارگێڕی بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە نەبوونی سیولەی دارایی (پارەی کاش)ـەوە نییە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم-ی ڕاگەیاندووە: “دواکەوتنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ هاوکاتبوونی پشووە درێژەکانی جەژنی ڕەمەزان و دواتریش پشووی فەرمی بەهۆی شەپۆلی بارانبارین لە وڵاتدا”.

ئەوەشی وتووە: ڕێکارە کارگێڕی و تەکنیکییەکانی پەیوەست بە خشتەی مووچە بەهۆی ڕاوەستانی دەوامی چەند ڕۆژەی یەک لەدوای یەکەوە کاریگەر بوون، ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنێکی کاتی لە پرۆسەی خەرجکردنی مووچەدا.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بودجەی پێویست تەرخانکراوە و حکومەت تووشی هیچ کورتهێنانێک نەبووە لە دابینکردنی پارەی پێویست.

وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێکردووە، وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە تەواوکردنی ڕێکارەکان، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچەی زۆربەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە