جەمال ئەکبەر کاکەیی
بەپێی دەرەنجامەکانی جەنگی ئەم دواییەی زلهێزەکان له خۆرههڵاتی ناوهڕاست، چاوەڕوانی گۆڕانكاریی گەورە دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو وڵاتانەی جیهان و ناوچهكه دەیانەوێت لەو چوارچێوەیەدا هەریەکە و کاریگەریی و هەژموونی خۆیان لەسەر دۆخی ناوچەکە بچەسپێنن، ئێستا ئەگەر جەنگەکان رابگیرێت و دەرگای دانوستاندن و گفتوگۆ بکرێتەوە لە نێوان لایەنەکانی ئەم جەنگانەدا، بەزمانی گفتوگۆ کێشە و گرفتەكان چارەسەر بکرێت، ئایندەیەکی گەش و سەقامگیری و ئاشتی و ئاشتەوایی لەناوچەکەدا دێتە دی، بەڵام ئەگەر هەریەکە و بەجۆرێک بۆ بەرژەوەندیی خۆیان لەمپەر و ئاستهنگ و بەربەست لەبەردەم پرۆسەکەدا دروست بکەن، ئەوا مەحاڵە هیچ ئەنجامێکی ئاشتی مەیسەر ببێت.
ئاشکرایە ئهم وڵاتانه له رێگهی پەیوەندی و سیاسهتی دهرهوهیان کار بۆ دروستکردنی هاوپهیمانێتی ستراتیژیی نوێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی و پاڵپشتیکردن بۆ سەرکەوتن لەم جەنگەدا، ئەوکات بە ئارەزومەندانە ئەگەر بیانەوێت قبووڵی نێوهندگیری بۆ راگرتنی شهڕەکە دەکەن، بە پێچەوانەوە کۆتایی بەم شەڕە نەهێنن ئەوا مرۆڤایەتی تووشی ماڵوێرانی دەبێت.
لەلایەکی ترەوە دۆخی ناوچەکە بەگشتی لە هەموو روویەکەوە دەکوڵێت و بەرەو گۆڕانكاری و دروستبوونی هاوپهیمانیی نوێ و کێشانی نەخشەی نوێی سیاسی و ئابووری لە ناوچەکەدا هەنگاو دەنێت.
ئەگەریش هەیە دەرگای گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکانی ئەم جەنگە دابخرێت و دانوستاندن قبووڵ نەکەن، ئەوەش گەورەترین نەهامەتی دەبێت بۆ چارەنووسی مرۆڤایەتی لە ناوچەکە، بەپێی ئەو دۆخە، ئێستا کەشێکی ترسناک لەسەر چارەنووسی مرۆڤایەتی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست دروست بووە و ئەنجامەکانی بۆ ئایندە کاریگەریی خراپ لەسەر ناوچەکە بەجێدەهێڵێت، بەڵام ئەگەر دەرگای دانوستاندن بکرێتەوە ئەوا رێگە چارەی بنەڕەتی بۆ دۆخەکە دێتەکایەوە و ئیتر بەربەستێک لەبەردەم ئهم رووداوانە و خەیاڵکردن بەرەو جەنگی گەورەی جیهانی و کاولکاری کۆمەڵگە و مرۆڤایەتی دادەنرێت و کەشوهەوایەکی ئارام بەرجەستە دەبێت و گۆڕانكاریی جیاجیا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان دێتەدی.
پهیوهندیی وڵاتان لهگهڵ یەکتر، دەبێتە رێچکەیەکی ستراتیژی لە نەخشەی نوێی ناوچەکەدا، له ئهنجامدا دۆخێکی نوێ بەرجەستە دەبێت و وڵاته زلهێزهكان رۆڵی سهرهكیی تێدا دهبینن و كاریگهریی خۆیان لەسەر پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری بنەڕەتی لە ناوچەکەدا دەبێت. ئەوکات پرسی كورد و كێشه جۆراوجۆرەکانی ناوچەکە لە ئەولەویەتی گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکان دەبێت.
