spot_imgspot_img

سوپای ئیسرائیل لە سووریاوە چووە ناو لوبنان

یەکەیەکی سوپای ئیسرائیل لە سووریاوە چوونە لوبنان و لە باکووری ئەو وڵاتە جێگیربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە بۆ یەکەمجار چالاکییەکی سنووربڕیان ئەنجامدا و هێزێکی سوپاکەیان لە چیای “جەبەل شێخ”ی سووریاوە چوونە ناو لوبنانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە یەکەی “پیاوانی ئەلب”ی سەر بە لیوای چیاکاندا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجامدا بۆ ڕێگرتن لە خۆجێگیرکردنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەر سنووی لوبنان.

ڕاشیگەیاند، یەکە سەربازییەکەی ئیسرائیل لە جەبەل شێخی سووریاوە چوونە ناوچەی چیای ڕوس “هار دۆڤ”ی باشووری لوبنان، ئەویش بەمەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکە و کۆکردنەوەی زانیاری هەوڵگری و ئاشکراکردنی ژێرخانی تیرۆریستان.

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، یەکە سەربازییەکە بە مەبەستی ۆاراستنی هاووڵاتییانی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ناوچەکە جێگیرکراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە