spot_imgspot_img

سیپان حەمۆ: بە چوار فرۆكەی بێفرۆكەوان رۆژئاوای كوردستان كرایە ئامانج

سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەگری سوریا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، بە توندترین شێوە ئیدانەی دووەم هێرش دەکەن کە رۆژهەڵاتی سووریای کردووەتە ئامانج، بە تایبەتی کە ئەمڕۆ، بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە خاکی عێراقەوە هێرشكرایە سەر بنکەی ئەمریکا لە قەسرك لەناو خاكی سووریا.

سیپان حەمۆ لە سەكۆی “ئێكس” نووسویەتی: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەبێ زیانی گیانی خراونەتە خوارەوەو، ئێمە عێراق بە بەرپرسیار دەزانین و داوای لێدەکەین رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە بکات کە هەڕەشە لە سەقامگیریمان دەکات، جەخت لەسەر گرنگی هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتیش دەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە