spot_imgspot_img

شەوی رابردوو 41 هێرشی درۆنی کرایە سەر ناوچەکانی هەرێم

شەوی رابردوو هێرشی درۆنی کرایە سەر (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، سۆران، چیای کۆڕەک، بەستۆرە، بەحرکە، پیرمام، مەخمور، کۆیە و ئاكرێ، كانی وەتمان، خەبات، شارەدێی رزگاری، تۆپزاو). بە کۆی گشتی ژمارەی هێرشەکان زیاد لە 41 هێرش بوون و گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشەکان راگەیاند.

هێرشەکان بەم شێوەیە بوون، بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و هێرشەکە لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشکێنران دواتریش دوو درۆنی دیكە لە ئاسمانی هەولێر تێكشكێنران ئەو ناوچانەی تریش کە کرانە ئامانج چیای مەقلوب لە سنووری دهۆک، سۆران و چۆمان، بەردەڕەش، جارێکی تر سنووری سۆران و بە دیاریکراوی ناوچەی سپیلک کرایە ئامانج.

دواتر هێرشەکان کۆیەشیان گرتەوە و لە چەند کاتژمێری دواتردا چەندین درۆنی تر ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هەولێر و چیای کۆڕەک و سلێمانی و ناحیەی تۆپزاوا کران، هەروەها بارەگایەکی پێشمەرگەش لە مەخموور کرایە ئامانج، دوای هێرشەکانی ئێوارەی رابردوویش بۆ سەر دهۆک هێرشکرایەوە سەر ئاکرێیش، لە عەینکاوەی سنووری هەولێریش درۆنێک کەوتە خوارەوە و زیانی بە ماڵێک گەیاند.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو پەروەردەی هەرێم دەستپێکردنەوەی دەوامیان لەمڕۆدا ڕاگەیاند، بەڵام بەهۆی نا جێگری دۆخی ئەمنی، بڕیاردرا ئەمڕۆ یەکشەممەش پشوو بێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆ و پەیمانگاکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە