سوپای پاسداران سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک دەکات.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە دهۆک، نموونەی کردەوەیەکی تیرۆریستییە لەلایەن دوژمنانی دەستدرێژکارەوە (ئەمریکا و ئیسرائیل)، کە پێشتر نموونەی دیکەیمان بینیوە.
دەشڵێت: ئەم جۆرە کارە تیرۆریستییانە، نیشانەی هەوڵی دوژمنانی شەڕخوازە بۆ زیان گەیاندن بە ئاشتی، سەقامگیری و هاوکارییە هەرێمییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم دەستدرێژییە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەین و ئامادەیی خۆمان رادەگەیەنێت بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە ئاسایشی دراوسێکان، لە رێگەی بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان و دروستکردنی قەڵغانێکی بەرگری بە کۆمەڵ لە ناوچەکەدا.