بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر سیستمی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی غاز بە ماڵان خستۆتە كار و دەڵێت: ئەوەی بوتڵی یەكەمی وەرگرتووە ناتوانێت بوتڵی دووەم وەربگرێت تا هەموو هاووڵاتیان وەریدەگرن.
سالار محەمەد، لێپرسراوی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕایگەیاند، ئاگاداری گشت هاووڵاتیان دەکەینەوە ئەوانەی یەک بوتڵ غازیان وەرگرتووە بە کارتی ئەلیکترۆنی ناتوانن غازی دووەم وەربگرن تا هەموو هاووڵاتیان بوتڵی غازی یەکەم وەرنەگرن.
دەشڵێت: بۆ بوتڵی دووەم خۆمان لە کاتی ئەکتیف بوون بۆ بوتڵی دووەم هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە.
