spot_imgspot_img

نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنساوە پێگەیشت.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک ماکرۆن بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئه‌مڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک.

ڕاشیگەیاندووە، ماکرۆن پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دوپاتکردەوە و سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد، کە لە هێرشێكی ئێراندا لە سۆران شەهیدبون.

لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی سەرۆک ماکرۆن و پشتگیریی بەردەوامی فرەنسا و هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێکران و هەردولا جەختیان لە گرنگيى چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ کردەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە