spot_imgspot_img

مەسرور بارزانی لەسەر هێرشەکە هاتە دەنگ

سسەرۆکی حکومەتی هەرێم یدانەی هێرشەککەی سەرماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت”هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەبارەی هێرشەکەی سەرماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشی ترسنۆکانەی درۆنی بۆ سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهوک، بە توندترین شێوە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین.

ئاماژەی بەوەشداوە، جارێکی دیکە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن و ئەم تاوانبارە لە یاسا دەرچووانە، ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە و سنوورێک بۆ بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم گرووپانە دابنێن.

مەسرور بارزانی جەختیشدەکاتەوە، کە داوا لە کومەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان دەکەین یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان. هەموو مافێکمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تیرۆریستانە هەیە و هەر هەنگاوێک پێویست بێت بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە