spot_imgspot_img

كەشناسی: چوار شەممە كەشی سەیرانە

شارەزایەكی كەشناسی باس لە سەقامگیربوونەوەی دۆخی كەشوهەوا دەكات و دەڵێت: چوار شەممە دەتوانن بچن بۆ سەیران.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی چوار شەممە 1/4/2026 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و باران نابارێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 10 پلە بەرزدەبنەوە.

وتیشی، “پێشنارم بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، ئەو ڕۆژە دەتوانن بچنە دەرەوە بۆ سەیران کردن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەگەڵ هاتنی بەهار و نەرۆز و جەژن پێكەوە، تا ئێستا بەهۆی زۆری باران بارینەوە هاووڵاتیان نەیانتوانیوە بچن بۆ گەشت و سەیران.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە