spot_imgspot_img

“مارینز” گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمریکا هێزی “مارینز” و کەرەستەی هێرشی زەمینی دەگەیەنێتە ناوچەکە؛ ئامادەکاری بۆ ئەگەری شەڕ؟.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزێکی گەورەی دەریایی و وشکانی گەیشتوونەتە ناوچەی بەرپرسیارێتییان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەر پەرەسەندنێکی سەربازیی چاوەڕوانکراو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، کەشتیی جەنگیی (USS Tripoli LHA 7) گەیشتووەتە ناوچەکە، کە نزیکەی ٣,٥٠٠ دەریاوان و سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکا (مارینز)ی لەسەرە. ئەم هێزە بە یەکێک لە هێزە هەرە چالاک و کاراکانی سوپای ئەمریکا هەژمار دەکرێت بۆ ئۆپەراسیۆنە خێراکان.

کەشتییەکە تەنها سەربازی هەڵنەگرتووە، بەڵکو تەیار کراوە بە فڕۆکەی جەنگیی هێرشبەر بۆ دابینکردنی چەتری ئاسمانی و لێدانی ئامانجەکان، هەروەها فڕۆکەی گواستنەوە بۆ گواستنەوەی خێرای هێزەکان بۆ ناو قوڵایی خاک، و لەگەڵیشیدا کەرەستەی تاکتیکیی وشکانی تایبەت بە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی و دەستبەسەرداگرتنی ناوچە ستراتیژییەکان.

بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەم هێزانە لەلایەن سێنتکۆمەوە لەم کاتەدا، وەک ئامادەکارییەک دەبینرێت بۆ هەر ئەگەرێکی شەڕی زەمینی یان پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، لە سایەی ئەو گرژییە ئەمنییانەی کە لە دەریای سوور و ناوچەکەدا دەگوزەرێن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە