حكومەتی هەرێم بۆ مانگی نیسان (4) بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكاران 4 ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكان، كە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی (1-4 كە دەكاتە چوار شەممە) دەبێتە پشوو لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم بەبۆنەی سەری ساڵی بالی ئاشووری- بابلی كلدانی.
وەك لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژی (5-4 كە دەكاتە یەك شەممە) جەژنی گەورەی مەسیحییەكانە و یەك ڕۆژ بۆ سەرجەم دامودەزگاكان و (3 ڕۆژ بۆ مەسیحییەكان) پشوو دەبێت.
هەر بەپێی خشتەی پشووەكە، ڕۆژی ( 9-4 كە دەكاتە پێنج شەممە) بەبۆنەی ڕۆژی ئازادكردنی عێراق لە ڕژێمی دیكتاتۆری سەدام حسێن پشووی فەرمییە لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم.
وەك لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژی (15-4 كە دەكاتە چوار شەممە) سەری ساڵی ئێزدییەكانە و پشووە بۆ سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم.

