spot_imgspot_img

گۆڕانكاری لە كاتی پێدانەوەی كارتی نیشتمانی بە هاووڵاتیان كرا

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بڕیاریدا لەمەودوا لە دەوامی بەیانیاندا كارتی نیشتمانی تەواو بوو بداتەوە بە هاووڵاتیان نەك دەوامی دوانیوەڕوان.

پێشتر هاووڵاتیان لە دەوامی بەیانینان مامەڵەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانیان لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی دەكرد و دوای ماوەیەك دەچوونەوە بۆ هەمان فەرمانگە لە دەوامی دوانیوەڕواندا (كاتژمبَر 2 بۆ 5ی دوانیوەڕۆ) كارتەككانیان وەردەگرتەوە، بەڵام لەمەودوا هەر لە بەیانیان كارتەكە دەدرێتەوە بە هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بڕیاریدا لەدوای پشووكانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پرۆسەی پێدانەوەی کارتی نیشتمانی، چیتر لە دەوامی دوانێوەڕواندا نەبێت، بەڵکو تێکەڵ بە دەوامی ئاسایی بەیانیان بکرێت (لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی تاوەکو كۆتایی دەوام).

سەرچاوەیەك لە كارتی نیشتمانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، چیتر هاوووڵاتیان پێویست ناكات دوانیوەڕوان سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان، بەڵكو هەر لەكاتی دەوامی بەیانیاندا دەتوانن كارتەكانیان وەربگرنەوە.

وتیشی، “لەسەر ئەو وەسڵەی وەریدەگرن، بەرواری وەرگرتنەوەی كارتەكەی لەسەرە، لەو بەروارەدا سەردانی هەمان فەرمانگەی كارتی نیشتمانی بكەن لە بەیانیاندا و كارتەكانیان وەربگرنەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە