spot_imgspot_img

“تورکیا وەک ستراتیژێکی درێژخایەن بۆ ئاشتی، سەیری پیشەسازیی بەرگریی خۆی دەکات”

سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا هالوک گۆرگون ڕایگەیاند، پیشەسازیی بەرگریی پێویستی بە توانایەکی بەهێز هەیە لە بوارەکانی توانا، شێوازەکانی بەرهەمهێنان، تۆڕەکانی دابینکەر، کۆگای ستراتیژی، پشتیوانی دارایی و پەرەپێدانی هێزی کار کە هەموویان هاوکات و لە یەک ئاراستەدا لە خزمەت سیستەمەکەدا کار بکەن و ئەوەش ئەو شێوازە کارەیە کە تورکیا وەک ستراتیژییەکی درێژخایەن سەیری دەکات و بونیادی ناوە.

سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا هالوک گۆرگون ڕایگەیاند، تورکیا وەک ستراتیژێکی درێژخایەن بۆ ئاشتی سەیری پیشەسازیی بەرگریی خۆی دەکات.

گۆرگون له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ لووتکەی نێودەوڵەتیی پەیوەندییە ستراتیجییەکان ٢٠٢٦ (STRATCOM)دا، کە ئەمساڵ پێنجەمینی لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بە تەوەری “دابڕان لە سیستمی نێودەوڵەتی: قەیرانەکان، گێڕانەوەکان و گەڕان بەدوای ڕێکخستندا” ڕێکخراوە، وتارێکی پێشکەش کرد.

هالوک گۆرگون وێڕای ئاماژە بە گرنگیدانی تورکیا بە پیشەسازیی بەرگریی ڕایگەیاند، پیشەسازی بەرگریی پێویستی بە توانایەکی بەهێز هەیە لە بوارەکانی توانا، شێوازەکانی بەرهەمهێنان، تۆڕەکانی دابینکەر، کۆگای ستراتیژی، پشتیوانی دارایی و پەرەپێدانی هێزی کار کە هەموویان هاوکات و لە یەک ئاراستەدا لە خزمەت سیستەمەکەدا کار بکەن و ئەوەش ئەو شێوازە کارەیە کە تورکیا وەک ستراتیژییەکی درێژخایەن سەیری دەکات و بونیادی ناوە.

سەرۆکی فەرمانگەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا هالوک گۆرگون وتیشی، پیشەسازیی و توانای بەرگریمان، لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتووشدا وەک گەرەنتییەک بۆ ئاشتی بونیاد نراوە و بەردەوام دەبێت لەسەر بنەمایەکی بەهێز بۆ ئاسایشی نیشتمانی و هاوبەشییەکی متمانەپێکراو بۆ وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان و لەهەمانکاتدا بەشدارییەکی ڕاستەقینە لە سەقامگیری ناوچەیی و جیهانیدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە