دابەشكردنی نەوتەكەی عێراق لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

وتەبێژی بەڕێوبەرەیەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت “ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی شەشەوە دەستپێدەکاتەوە”.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند “پێشتر لە مەڵبەندی ٦ دابەشکردنی نەوت بەهۆی نەبوونی نەوتی پێویست ڕاگیرا، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنەوەکە دەستپێدەکەنەوە و لە هەر ١٠ مەڵبەندەکە نەوت دابەش دەکرێت”.

دەشڵێط: لەهەفتەی داهاتووشدا نەوتەكە دەگاتە مەڵبەندی حەوت.

ئەو وتەبێژە وتیشی “دابەشکردنی نەوت بەهەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت و ١٠٠ لیتر نەوت بە بڕی ٣١ هەزار دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان”.

ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت حکومەتی عێراق دابینی دەکات، بڕەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستان ٥٠ ملیۆن لیترە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە