حكومەتی هەرێم كۆتایی هاتنی پشووەكانی جەژن و نەورۆزی ڕاگەیاند و دەڵێتك سبەینێ دەوام ئاسایی دەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆز، سبەینێ یەک شەممە (29ی ئازاری 2026) دەوامی فەرمیی ئاسایی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەست پێ دەکاتەوە.
دەشڵێت: لەو چوارچێوەیەدا لە هەموو دامودەزگا فەرمییەکان، فەرمانبەران بە دەوامی ئاسایی خۆیانەوە بەتەواوی پابەند دەبن.
