spot_imgspot_img

مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە دۆخێکی سەختدان

ڕاپۆرتێکی نوێی تۆڕی “CNN” پەردە لەسەر ژیانی ڕۆژانەی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا و سیلییا فلۆریسی هاوسەری لادەبات، کە لە ئێستادا لە زیندانێکی شاری نیویۆرک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و سپیکردنەوەی پارە دەستبەسەرن.

زیندانی “MDC”؛ شوێنی مانەوەی کەسایەتییە جێ مشتومڕەکان

مادۆرۆ و هاوسەری لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی “MDC” لە ناوچەی بڕۆکلین ڕاگیراون؛ زیندانێک کە بە مێژووە تاریکەکەی و بارودۆخە سەختەکەی ناسراوە.

ئەم شوێنە پێشتر شوێنی مانەوەی چەندین کەسایەتی ناوداری وەک “دید کەمبز” و “گیسلین ماکسوێڵ” بووە، سەرەڕای ئەوەی کوڕی مادۆرۆ هەوڵ دەدات وێنەیەکی گەشبینانە لەسەر تەندروستی باوکی نیشان بدات، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە ڕاستییەکی تر دەکەن.

٢٣ کاتژمێر گۆشەگیری و دابڕان لە هاوسەری

پسپۆڕانی بواری زیندانەکان لە ئەمریکا پێشبینی دەکەن مادۆرۆ ڕۆژانە ٢٣ کاتژمێر لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەر ببات، وردەکارییەکانی ژیانی بەم شێوەیەن:

  • دابڕانی تەواو: ژەمە خواردنەکان لە ڕێگەی کونی دەرگاکانەوە پێی دەدرێت و پەیوەندیی لەگەڵ جیهانی دەرەوە زۆر سنووردارە.
  • دابڕان لە هاوسەری: بەپێی یاساکانی زیندان، مادۆرۆ ناتوانێت هاوسەرەکەی ببینێت، چونکە نەک هەر بەشەکانی ژنان و پیاوان جیاوازن، بەڵکو وەک دوو تۆمەتبار لە یەک کەیسدا ڕێگەی پەیوەندییان پێنادرێت.
  • پەیوەندی تەلەفۆنی: ڕەنگە تەنها ڕێگەی پێبدرێت مانگی یەک جار پەیوەندی تەلەفۆنی کورت ئەنجام بدات.

دابەزینی کێش؛ وەرزش یان خواردنی خراپ؟

هەرچەندە کوڕەکەی بانگەشەی ئەوە دەکات کە باوکی بەهۆی وەرزشکردنەوە کێشی دابەزیوە، بەڵام پارێزەران و ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە جۆری خواردن لەو زیندانەدا زۆر خراپە و زۆرجار خواردنی ماوەبەسەرچوو یان پیسبوو پێشکەشی زیندانییەکان دەکرێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە