spot_imgspot_img

گەروی هورمز بەڕووی کەشتیەکانی تایلانددا دەکرێتەوە

حکومەتی تایلاند رایگەیاند، بە مەبەستی رێگەدان بە تێپەڕبوونی نەوتهەڵگرەکانی تایلاند بە گەرووی هورمزدا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتونەتە رێککەوتنى فەرمی.

ئەمڕۆ شەممە، دواى تێپەڕبوونى مانگێک بەسەر جەنگدا، کە بەهۆیەوە گەروى هورمز داخرا و ئەمڕۆش حکومەتى تایلاند رایگەیاند: بە مەبەستی رێگەدان بە تێپەڕبوونی نەوتهەڵگرەکانی تایلاند بە گەرووی هورمزدا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنى فەرمى.

سەرۆک وەزیرانی تایلاند، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە وردەکاریی رێککەوتنەکە کرد و رایگەیاند: لە ئێستادا رێککەوتنێک بۆ رێگەدان بە تێپەڕبوونى نەوتهەڵگرەکانی تایلاند بە گەرووی هورمزدا هەیە، بەمەش ئێمە سەبارەت بە دابینکردنى سوتەمەنى بۆ وڵاتەکەمان نیگەرانیمان نەماوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە