spot_imgspot_img

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ یەکشەممە، بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر لە هەندێ ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، لە دوای نیوەرۆ نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاویەکان دابارین هەندێ جار مامناوەند دەبێت و رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تر.

ئەوەشی وتووە: بەرەبەیانی زوو ئەگەری دروسبوونی تەمێکی کورت خایەن هەیە لە هەندێ ناوچە لە باکوری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە